بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، گەڕانەوەی زیاتر لە 280 ئاوارەی كەمپەكانی هەولێری ڕاگەیاند.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران ، لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسێی كۆچبەرانی ناوخۆ، ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، گەڕانەوەی ( 286) ئاوارەكانی كەمپەكانی هەولێر راگەیاند."
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئاوارەكانی كەمپەكانی میحوەری خازر و حەسەن شام u3 لە پارێزگای هەولێر گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان لە (سەنتەری موسڵ، گەیارەو ، تەلعفەر، بێجی و سەڵاح الدین)".