بانكی ناوەندی عێراق ڕەتیدەكاتەوە حكومەتی فیدراڵی سزای بانكە عێراقییەكانی دابێت

ئابوری
  • 8-12-2022, 14:33
  • +A -A

    بەغدا -INA
    بانكی ناوەندی عێراق ئەوە هەواڵانەی رەتدكردەوە كە باس لە ئەوە دەكەن نیازی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكای ڕەتكردەوە بۆ سزادانی بەشێك لە بانكە عێراقییەكان.
    سەرچاوەیەكی ڕێگەپێدراو لە بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە، كە "هیچ ڕاستییەك لەم هەواڵەدا نییە، ئەمەش هەڕەشە لە ناوبانگی كەرتی بانكی و كەرتی بازرگانی لە عێراق دەكات".
    بانكی ناوەندیی عێراق داوای لەو كەسانە دەكات كە هەواڵەكان دەگوازنەوە، بە گواستنەوەی زانیاری نادروست وریا بن، جەختیشی لەوە كردەوە كە سەرجەم بانكە عێراقییەكان پابەندن بەو یاسا و ڕێنمایانەی كە بانكی ناوەندی دەریانكردووە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و داراییكردنی تیرۆرەوە هەیە.