دەستگیركردنی 15 داواكراو لە چوار پارێزگا بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 8-12-2022, 12:23
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیركردنی ١٥ داواكراوی بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە ٤ پارێزگا ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، "مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری ئەركی دیاریكراوی تۆمەتباران و ئەنجامداوە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، كە لە ئەنجامدا دەستگیركردنی ( 15) كەسانی داواكراو بۆ دەسەڵاتی دادوەری بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان .
    ئاماژەی بەوەشكرد، "دەستگیركردنەكان لە پارێزگاكانی بەغدا، بابل، میسان و دیوانیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزێكی ئەمنی هاوبەش ئەنجامدراون"، ئاماژەی بەوەشكرد "تۆمەتباران بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون".