لیژنەی دارایی پەرلەمان بڕی پارەی دانراو لە سندوقی ڕێككەوتنی عێراق و چین دیاری دەكات

ئابوری
  • 8-12-2022, 12:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕی ئەو پارەی دیاركرد كە لە هەژماری پڕۆژەكانی ڕێككەوتنی عێراق و چینی خستەڕوو.
    موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند :" ئەو پارەیەی كە كۆبوونەتەوە دوای دانانی لە حسابی پڕۆژەكانی ڕێككەوتنی چینی، كە بەپێی هاوپێچی هاوكارییەكان دامەزراوە لە ڕێككەوتنی نێوان عێراق و چین، كە تێیدا داهاتی هەناردەكردنی ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی عێراق دەخرێتە سەر سەرچاوەی داراریی بۆ وڵاتی چین بڕی سێ ملیار دۆلار بووە".
    موعین كازمی ئاماژەی بەوەشكرد، "لەڕێگەی ئەم سندوقەوە، كۆمپانیا چینییە بە شێوەیەكی وریا و كارامەكان دەتوانن دەستبكەن بە ژێرخانی پێویست"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمە یارمەتی حكومەت دەدات لە پرسی وەبەرهێنان لە پڕۆژە جیاوازەكاندا، لەنێویاندا هێلەكانی گۆاستەوەی ئاوەڕۆ".