بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، پێشانگای نێودەوڵەتی عێراق بۆ كتێب لەناو پێشانگای بەغدای نێودەوڵەتی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران گەریانێكی بەنێو پێشانگاكەدا كردو ئاگاداری ژمارەی بەشداری ماڵی بڵاوكراوەكانی عێراقی وعەرەبی و نێودەوڵەتی بوو، سەرۆك وەزیران ئاماژە بەگرنگی ئەم جۆرە چالاكیە ڕۆشەنبیریانەی دا كە بایەخێكی زۆری هەیە، بەهۆی ڕۆڵی ڕۆشنبیریەكەی و بەَاوكردنەوەی زانیاریەكان.
سودانی جەختی لەوەكردەوە كەحكومەت پشتگیری هەموو دەسپێشخەریەكانی ڕۆشنبیری دەكات كەدەبنە هۆی گۆرینەوەی هزرەكان، هەروەها پاڵپشتی هەموو جۆرە چالاكیەكی ئاوها دەكات كەرووە گەشەكەی عێراق و مەودا ڕۆشنبیری و شارستانیەكەی دەخاتەروو.