سەرۆك وەزیران بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ سەردانی ئیمارات وەردەگرێت

سیاسی
  • 7-12-2022, 22:01
  • +A -A

     بەغداد - INA

    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە بانگهێشتنامەیەكی ڕەسمی بۆ سەردانی ئیمارات وەرگرت و هاوكات جەختی لەسەر پرسی عێراق كردەوە بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی و هەماهەنگی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: نیوەرۆی ئەمڕۆ چوراشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە عەبدولڵاهـ سوڵتان عەواد ئەلنەعێمی وەزیری دادی ئیمارات و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی پێشوازیكردنی ووتی: عێراق هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ دروستكردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتوویی عەرەبی، وتۆكمەكردنی هاوبەشی وهاریكاری لەسەر هەموو ئاست و بوارێك.
    لەبەرامبەردا نەعێمی داوەتنامەیەكی فەرمی لەسەركردایەتی ئیمارات بە سودانی دا بۆ ئەوەی سەردانی دەوڵەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بكات، بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بەگەشەپێدانی پەیوەندیەكان و جەختكردنەوە لەپتەوكردنی هاوبەندی دۆستایەتی و هاوكاری لەگەڵ عێراق.