سەرۆك وەزیران جەخت لە پەرۆشی عێراق دەكاتەوە بۆ دامەزراندنی پەیوەندی بنیاتنەر لەگەڵ سوریا

سیاسی
  • 7-12-2022, 22:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، جەختی لە پەرۆشیی عێراق كرد ەوەبۆ دروستكردنی پەیوەندی بنیاتنەر لەگەڵ سوریا.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی كۆماری عەرەبی سوریا، حسێن عرنوس، پێگەیشت، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پەیوەندیە شایەتی گفتوگۆی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی برایانە بوو لە پێناو پەرەپێدانی هاریكاریی هاوبەش لە ئاستی جیاجیادا.
    سودانی جەختیكردەوە لەسەر پەرۆشیی عێراق بۆ دروستكردنی پەیوەندی بنیاتنەر لەگەڵ كۆماری عەرەبی سوریا لەبوارە جیاجیاكاندا، جگە لەهماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری لەشوێنكەوتنی پاشماوەكانی تیرۆر، بەجۆرێك كە ئاسایشی هەردوو وڵات و سەقامگیری گەلەكەیان زیاتر بكات.
    لەبەرامبەردا عرنوس خواستی وڵاتەكەی خۆی دەربڕی كە پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق پتەو بكات و ئاسۆی نوێی هاوكاری ئابووری و گەشتیاریی نێوان هەردوو وڵات بكاتەوە.