بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: كردنەوەی پێشانگای كتێب لەبەغدا دەرفەتێكە بۆ دەوڵەمەندكردنی بزووتنەوە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەكان و هەروەها بۆ دیالۆگ، هەروەك داوای فراوانكردنی بڵاوكراوەی كتێب و زیادكردنی خوێنەر و زیاتر فێربوونی زانست و مەعریفەی كرد.
سودانی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:ئەنجامدانی پێشانگای كتێب لە بەغدا ڕووداوێكی گرنگ و چالاكیەكە كە بەشدارە لە دەوڵەمەندكردنی بزووتنەوە ڕۆشنبیری و ئەدەبییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجامدانی پێشانگاكە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بڵاوكەرەوەكان كتێبی گرنگ و وەرگێڕدراو بۆ زانكۆ و ناوەندەكانی توێژینەوەكان دابین بكەن و هەروەها وێستگەیەكی گونجاوە بۆ دیالۆگی نێوان نووسەران و ڕۆشنبیران
رونیشیكردەوە: تەكنەلۆژیا چووە ناو هێڵی بڵاوكردنەوەی كتێبەوە و ئەمڕۆ باس لە كتێبی ئەلیكترۆنی دەكەین، لەڕێگەی ئەم پێشانگایەوە بەشداریمان لە بانگەوازەكە كرد بۆ فراوانكردنی بڵاوكردنەوە و زیادكردنی ژمارەی خوێنەران وەك دەرفەتێك بۆ دەوڵەمەندكردنی كەلتوور و فێربوونی زانست و مەعریفە.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی