بەغداد - INA
دەزگای دژە تیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، ناسنامەی دوو ئەندامی كوژراوی چەتەكانی داعشی لە هێری سەر زنجیرە چیاكانی حەمرین ئاشكرا كرد.
دەزگای دژە تیرۆر لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر راسپاردەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری و شانەی ئامانجی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، قارەمانەكانمان بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە هەڵیانكوتایە سەر تونێلێك لە زنجیرە چیاكانی حەمرین.
ئاشكراشیكرد: دوای ئەو هێرشە ئاسمانییە وردانە، پشتڕاستكرایەوە كە (6) ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژراون.
رونیشیكردەوە: كە قارەمانەكانمان دوو كەس لە كوژراوانی ناو تونێلەكەیان دەستنیشانكرد: كە بریتین لە ئەنەس ئەلحەمدانی ڕاگەیاندنی دەستەكە و ئەبو دیاب دلێمی، بەرپرسی چاودێری و لێكۆڵینەوەی دەستەكە، و پشكنینی دی ئێن ئەی ئەنجام دەدرێت بۆ ناسینەوەی پاشماوەی كوژراوەكان.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی