بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە، ئامادەی وۆركشۆپێكی دیالۆگی ژمارەیەك لە سەنتەرەكانی توێژینەوەو لێكۆڵینەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی بوو.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لەشاری بەغدا، ئامادەیی ۆوركشۆپێكی گفتوگۆیی بوو كەنوێنەری ژمارەیەك لەسەنتەرەكانی توێژینەوە و دیراساتی عەرەبی ونێودەوڵەتی لەچەندین بوار و تایبەتمەندیدا تێدا بەشداربوون.
ئاشكراشیكرد: سودانی وتەیەكی تێر وتەسەلی لەم ۆوركشێۆپەدا پێشكەش كرد وتێدا تێروانینی حكومەت بۆ بواری ئابووری و هەنگاوەكانی چاكسازی و واقیع و ئایندەی پەیوەندیەكانی دەروەی عێراق لەگەڵ وڵاتە جیاجیاكانی جیهان و ڕێكخراوەكانی نێدەوڵەتی خستەروو.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەواقیعی ئەمنی ناوچەكە و ئاستی سەقامگیری كرد، هەروەها كارە لەپێشینەكانی حكومەت لەم بوارەدا روونیكردەوە بەتایبەتی لەدوای سەركەوتنی عێراق بەسەری تیرۆر و پاشماوەكانی و بەردەوامیدان بەهەوڵە هاوبەشەكان لەگەڵ برا و دۆستەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پاشماوە و كاریگەریەكانی تیرۆر.
رونیشیكردەوە، كە سودانی گرنگترین بڕگەكانی بەرنامەی حكومەتەكەی و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەوڵ و كارەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێكارەكانی یاسایی و جێبەجێكردن بەمەبەستی داخستنی دەرگا لەسەر گەندەڵكاران خستەروو، هەروەها باسی لەدەستكەوتەكانی حكومەت و كاری خێرا لەپێناو گەشەپێكردنی ژێرخان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریەكان كرد، لەپێناو دابینكردنی داواكاری و جێبەجێكردنی ئاواتی هاوڵاتیان و گەراندنەوەی متمانەیان بەدەزگای كارگێری و جێبەجێكار بەهەموو ئاستەكانیەوە.
سودانی ئامادەی وۆركشۆپێكی دیالۆگی ژمارەیەك لە سەنتەرەكانی توێژینەوەو دیراساتی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەبێت.