بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دروشمی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی كرانەوەیە بەرووی وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لەنوسینگەی خۆی پێشوازیكرد لە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری فەرمانگەی توانای مەدەنی و پلاندانان و كارگێڕیی خزمەتگوزاری ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە ستیفانۆ تومات و شاندی یاوەری بە ئامادەبوونی باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق فیلیە فاریولا و سەرۆكی نێردەی ڕاوێژكاری یەكێتی ئەوروپا بۆ عێراق ئاندەرسن ویبێرگ.
ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا باس لە بەپەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و یەكێتی ئەوروپا و ڕێگەكانی پەرەپێدانیان كرا بەشێوەیەك كە بەشداری بكات لەپتەوكردنی شەراكەت و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموونەكان و پەرەپێدانی تواناكانی عێراق بەتایبەتی ئەمنی و هەواڵگری.
هاوكات ئەعرەجی ئاماژەی بەوەدا: كە عێراق وەك هاوبەشێكی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە بۆ هەموو كەسێك كە هاوشانی بۆ شەڕی داعش وەستاون، وتیشی: گۆڕانكارییە خێراكانی جیهان داوامان لێدەكەن بەردەوام بین لە هاوكاری و پەیوەندی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا.
لە بەرامبەردا تومات ئاماژەی بەوەدا: كە سەردانەكە دوای پێكهێنانی حكومەتی عێراق دێت و گرنگە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر زیادكردنی هاوكاری پێشكەشكراو بۆ عێراق، جەختیشیكردەوە: كەیەكێتی ئەوروپا بەپەرۆشە بۆ هاوكاری و هاوبەشی زیاتر لەگەڵ عێراق كە پابەندبوونە بەپشتیوانیكردنی حكومەتی نوێی عێراق.