بەغداد - INA
موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ چوارشەممە پشتگیری ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ بڕیاری بوێرانە لەسەرجەمی دامەزراوەكانی چاودێری بۆ لابردنی گەندەڵكاران دووپاتكردەوە، و ئاماژەی بەوەدا كە مەترسیی گەندەڵكاران بۆتە هەڕەشەیەك بۆ سەر هەموو جومگەكان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ لەنووسینەكەی خۆی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی نەزاهەی فیدراڵی حەیدەر حەنون كرد.
ئاماژەی بەوەشدا: كە چەند بابەتێك تاوتوێكران لەوانە بەدواداچوون بۆ مەسەلەی دزینی سەدە و جەختكردنەوە لەسەر پێویستی بەرزكردنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بەدامەزراوە چاودێرییەكان، و ڕاگرتنی بەهەدەردانی ماڵی گشتی و توندكردنی سزا بۆ گەندەڵكاران و هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی.
مەندەلاوی جەختیكردەوە: مەترسی گەندەڵی بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هەموو جومگەكان و دامەزراوەكانی دەوڵەت، وتیشی: ئەنجومەنی نوێنەران بەتوندی پشتیوانی لەو بڕیارە بوێرانە دەكات كە لەلایەن سەرجەمی دامودەزگاكان و دەزگا سەرپەرشتیارەكانەوە دەرچووە بۆ داماڵینی گەندەڵكاران، بۆ ئەوەی ماڵی گشتی پاشەكەوت بكرێت و گەشەیەكی بەردەوامی ڕاستەقینە بەدەست بهێنێت .
داواشیكرد: وەبەرهێنانی وزەیەكی دڵسۆزانە و نیشتمانپەروەرانە لەدەستەی نەزاهە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵكاران و گرتنەبەری شەفافیەت لەبەڕێوەبردنی فایلە گرنگەكان و تێوەگلانی هاوڵاتیان لەم شەڕەدا، بۆ پێشخستنی كلتورێكی كۆمەڵایەتی و ئیداری كە بەهاكانی تەواوكاری و نەزاهە بێت.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی