هێزی ئاسمانی عێراق لەچیای حەمرین ژمارەیەك تێرۆریست دەكوژێت

ئەمنی
  • 7-12-2022, 16:31
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: كە هێزی ئاسمانی عێراق ژمارەیەك تیرۆریستی لە زنجیرە چیاكانی حەمرین كوشتووە.
    شانەی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە سەرپەرشتی و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەپێی زانیاری ورد لەلایەن بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی لەگەڵ هەوڵی تەكنیكی شانەی ئامانجی فەرماندەیی، فرۆكەی سەربازی حەشارگەی تیرۆریستانیان لە زنجیرە چیای حەمرین لە ناوچەی نارین لەناو بەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە تێكشكاند"
    ڕونیكردەوە، هێزێك لە روبەروبونەوەی تیرۆر، بۆ گەڕان بەدوای شوێنە ئامانجدارەكەدا،
    ژمارەیەك لە توخمە مردووە تیرۆریستییەكانی دۆزییەوە كە بەشەكانیان بەهۆی لێدانی هێزی ئاسمانی و هەروەها چەك و كەرەستە و بەڵگەنامە گرنگەكان پارچەپارچەبوون.
    ئەوەشی وت: كەرتەكانی ئەمنی لە هەر شوێنێك بن لە چاودێری تیرۆریستان دەبن و بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونیان بۆ ڕزگاربوون لەو چەتانەی كە وێرانكارییان لەسەر زەوی كردووە، ئاماژەی بەوەشدا: كە خاكی عێراق نابێتە پەناگەی تیرۆریستان.