هەولێرـ INA
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/12/2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە تۆبياس تونكێل بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا و كونسولی گشتییان لە هەرێمی كوردستان یاوەری بوون.
لەڕاگەیندراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نلردووە ڕاگەیاند: لە كۆبوونهوهيهكدا پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوچەكە بەگشتی، پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، خرانەی بەر باس و گفتوگۆ.سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكارییە سەربازی و مرۆییيەكانی ئەڵمانیاى بۆ هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا كرد و پوختەیەكی دەربارەی دوا سەردانی بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق خستە ڕوو.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە:بەڕێز تۆبياس تونكێل باسی لە ئامانج و بهرنامهى سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد و ویستی وڵاتەكەی لە بەردەوامیی هاوكارى و پشتگيرى بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی هەولێر ـ بەغدا، نیشان دا.
دۆخی ئەمنیی ناوچەكە بە گشتی، دۆخی ئاوارە و پەنابەران و ڕەخساندنی زەمینە بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان و جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كه تيايدا جهخت له بهردهواميى يارمهتيى مرۆييى ئهڵمانيا بۆ ئاواره و پهنابهران دووپات كرايهوه.