بەغداد - INA
ماجد شەنگالی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لەفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە كە سبەی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەران دەچێتە ناو پشووی یاساییەوە، لە كاتێكدا لە درێژكردنەوەی ماوەیی یاسادانانی دووبارەدایە.
شەنگالی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران سبەینێ پێنج شەممە 8ی كانوونی یەكەم دەچێتە پشوی یاساییەوە و وتیی: ئەنجومەنەكە ماوەی یاسادانانی خۆی لە 8ی مانگی ڕابردوو بۆ مانگێك درێژكردەوە، بۆیە سبەینێ دەبێت بە پشووی یاسادانان بەپێی پەیڕەوی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕێی هاتنی بودجە بوو بۆ بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی دانیشتنەكانی تا تەواوبوونی، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە حكومەتەوە نەگەیشتووە دەچێتە پشووی یاساییەوە.
جەختیشیكردەوە: ناتوانرێت پشووی یاسادانان هەڵبوەشێنرێتەوە چونكە لە چوارچێوەی پەیڕەوی ئەنجومەنی نوێنەراندایە كە مەرجی ئەوە بوو كە ماوەی یاسادانان بۆ ماوەی دوو مانگ بێت، بەڵام بۆ یەك مانگ كەمكرایەوە.
زیاتر لە 290 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە بەغدا لەناوبرا
قاسم ئەعرەجی دەگاتە پارێزگای سلێمانی