لە موسڵ گروپێك دەستگیر كران كە پیلانیان بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی دارشتبوو

ئەمنی
  • 6-04-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع سەنەتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند گروپێكیان دەستگیر كردووە كە پیلانیان دارشتبوو بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە باشووری موسڵ. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: "مەفرەزەیەكی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی 20 لە میانی پرۆسەیەكدا توانی گروپێك دەستگیر بكات كە پیلانیان دارشتبوو بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە ناوچەی یوسفیەی باشوری موسڵ"، وتیشی "ئەو مەفرەزەیە توانیویەتی تەواوی ئەندامانی ئەو گروپە دەستگیر بكات، لە پرۆسەی دەستگیركردنیشیاندا پشتیان بە زانیاری وردی هەواڵگری بەستبوو".