نەجەفی ئەشرەف - INA- حەیدەر فەرمان
نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان جینین پلاسخارت ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی جەخت لەسەر پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەكاتەوە.
پلاسخارت دوای چاوپێكەوتنی لەگەڵا سەید سیستانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە پەیامنێرێكی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئەمڕۆ ئێمە لە نەجەفی ئەشرەف لە ڕۆژێكی تایبەتداین كە لەگەڵ مەرجەعی باڵای ئایینی سەید عەلی سیستانی گفتووگۆمان كرد لە سەر گرنگی دانایی و پشتیوانی بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێكهاتەكان لە عێراق و دەرەوە، سوپاسگوزاریی خۆی دەربڕی بۆ بینینی سەماحەتی سەید سیستانی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دوای چوار ساڵ هەست دەكەم من عێراقیم و ئامادەبوونی من لێرە بەهۆی گرنگیی ستوونی شیعەیە لە عێراق و جیهاندا، رونیشیكردەوە: لە چاوپێكەوتنمان لەگەڵ سەید سیستانی بەهایەكی زۆر هەیە.
ئاشكراشیكرد: ئەمڕۆ باسی سیاسەت ناكەین و پەیامەكەی سەید سیستانی پێكەوەژیانی ئاشتیانەیە لە نێوان پێكهاتەكان لە عێراق و دەرەوە و داوای لە سەركردە سیاسییەكان كرد كە ئەم ئاراستەیە پەیڕەو بكەن.
لەلایەن خۆیەوە، میگل ئەنخیل مۆراتینوس نوێنەری باڵای هاوپەیمانی شارستانییەكان لەمیانەی كۆنگرە رۆژنامەنوسیەكەدا گوتی: بۆ من ڕۆژێكی مەزن و گرنگە و ئامادەبوونی من لەشارێكی گەورەی وەك نەجەفی ئەشرەف بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ سەماحەتی سەید سیستانی، خۆشحاڵم بە دانایی و سەركردایەتی خۆی كە یەكێك لەو سەركردانەی كە ئەنجومەنی ئاسایش ستایشی كرد، شانازیم بە سەركردەیەكی ئایینی جیهانەوە كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە سەید سیستانی داوای میانڕەوی دەكات.
تەئكیدیشیكردەوە: لە ماوەی پیشەكەمدا چەندین كەسایەتیم بینی و زۆر سەرسام بووم بە دانایی سەید سیستانی، ئاماژەی بەوەشدا: كە من لێرەم بۆ گەیاندنی سڵاوی ئەنتۆنیۆ گوتێریس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و پاپا فرانسیس بۆ سەید سیستانی.
ئەوەشی خستەڕوو: كە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پاراستنی شارستانیەتەكان لە عێراق پشتگیری ئاشتەوایی نیشتمانی دەكات و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بە ئەركێكی گەورە لە پێش خۆمەوە نەجەف جێدەهێڵم.