لەسەر راسپاردەی سودانی .. دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی تێرمیناڵی سامەرا لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكاتەوە

سیاسی
  • 7-12-2022, 12:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، تێرمیناڵی سامەڕای كردەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ، دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنی، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، تێرمیناڵی سامەڕای كردەوە.
    جێگای سەرنجە كە هۆڵی سامەڕا لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشتر پێشوازی لە یەكەم گەشتی تاقیكردنەوەی كرد بەچاودێری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران .
    جێی ئاماژەیە سودانی ڕێنمایی توندی دەركردووە بۆ گرنگیدان بەجێگای گەشتیارەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەواویان.