وەزیری دەرەوە: سیاسەتی دەرەوەی عێراق بایەخ بە پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا دەدات

سیاسی
  • 7-12-2022, 11:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە جەختی لەوەكردەوە: كە سیاسەتی دەرەوەی عێراق بایەخ بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا  دەدات.
    حسێن لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و میسر ئەمرۆ چوارشەممە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بینیوێتی، رایگەیاند: چەند تەوەرێكی پەیوەست بەعێراق و ئوردن و میسر تاوتوێكران، ئاماژەی بەوەشدا: كە میكانیزمی سێ قۆڵیی نێوان هەر سێ وڵات لەسەر بنەمای كاری هاوبەشە.
    حسێن ئەوەشی خستەڕوو: لە كۆبوونەوەكەدا پڕۆژە ئابوورییەكان و كۆنگرەی بەغدا لە قۆناغی دووەمی خۆیدا كە لە عەممان لە ماوەی بیستی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی لەبارەوە كراو، و جەختیشی كردەوە: كۆبوونەوەكانی داهاتوو لە بەغداد دەبێت.