بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەممەد شیاع سودانی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: بەرێوەبردنی نوێی ئابووری گرنگی كارەكانی حكومەتە، ئاماژەی بەوەشدا: كە لوتكەی عەرەبی -چینی لە ڕیاز لە كاتێكدایە كە جیهان شاهیدی گۆڕانكاری و ناكۆكییە سیاسی و ئابوورییە گەورەكانە كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی عێراق بە قۆناغێكی سیاسی سەختدا.
سودانی لەوتارێكدا كە لەڕۆژنامەی شەرق لئەوسەت بڵاویكردوەتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی لێیوەرگرتووە، دەڵێت: بەشداری عێراق ل لوتكەی عەرەبی- چینیدا گرنگییەكی تایبەتی هەیە وەك بۆنەیەك بۆ هاوبەشكردنی تێڕوانینی حكومەتی نوێی ئابووریمان،
لەگەڵ براكانی عەرەبمان و دراوسێكانی كەنداو و دۆستە چینییەكانمان كە مەودایەكی زۆر گەورە بۆ هاوكاری و وەبەرهێنانی هاوبەش بۆ هەموو وڵاتانی بەشداربووی ئەم لوتكەیە دەكاتەوە.
وتیشی: بەڕێوەبردنی نوێی ئابووری تەوەری كاری حكومەتەكەمانە، چونكە ئێمە بەتوندی باوەڕمان وایە دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێز لە عێراق كە توانای بەدەستهێنانی گۆڕانی خوازراو هەیە لەسەر بنەمای وەبەرهێنانی داهێنانی وزەیەكی گەورەی گەنج، و ڕەخساندنی هەلی وەبەرهێنانی گەورە كە هەلی كاری هەمەجۆر بەرهەم دەهێنێت بۆ وڵات كە بە پێی ئەوەی زۆرینەی دانیشتوانەكەی گەنجن و لە ژینگەیەكی ئارامدا سەرمایەگوزاری دەكەن، هەروەها بەشدارە لەپتەوكردن و پێشخستنی دامەزراوەكانی هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی وەبەرهێنان و ئەمەش تەنیا لەڕێگەی وەبەرهێنانی گونجاوی هەڵكەوتەی جوگرافی وڵاتەكەمانەوە دەبێت، هەروەها بۆ درێژكردنەوەی دەستێك بۆ شەراكەتی ڕاستەقینە و پتەو لەگەڵ ڕەوتە جیاوازەكانی جیهان.
ئاماژە بۆ ئەوەشكردووە: كە دەمانەوێت عێراق ببێتە هەرێمێكی لێك نزیكبوونەوە و یەكخستنی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و گەلانی زیندوو و نەتەوە وشیارەكان توانای ئەوەیان هەیە.