لیژنەی دارایی پەرلەمان: پرۆژەیاسای بودجە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران

ئابوری
  • 7-12-2022, 11:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، وادەی گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ پەرلەمان دیاری كرد و هاوكات هۆكارەكانی دواكەوتنی تەواوكردنی ڕەشنووسەكەی تا ئێستا لەگەڵ حكومەت ڕوونكردەوە.
    ئەندامی لیژنەكە موعین كازمی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕەشنووسی بودجە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران چونكە تائێستا لەلایەن وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانەوە تەواونەكراوە بەهۆی ئەو داواكاریە زۆرەی كە لەوەزارەت و پارێزگاكانەوە هاتووە بەبڕی 222 تریلیۆن دینار و  پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و هەموار بكرێتەوە.
    ئەلكازمی ئەوەشی وت: ڕۆژی 8 ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران دەست پشوەكانی دەكات و كاتێك پڕۆژە یاساكە دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران دوو مانگ یان زیاتر دەخایەنێت بۆ خوێندن و گفتوگۆو دەنگدان لەسەری.