بەغداد _INA
ئەنجومەنی وەزیران لەمیانەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ سێشەممەدا چەند بڕیارێکی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆکایەتی دانیشتنی ئاسایی هەفتەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد وتێدا دواپێشهاتەکانی رەوشی وڵات وچەندین بابەت و پرسی گرنگ لەگەڵ بابەتەکانی کارنامەی دانیشتنەکە خرانە بەرباس و گفتوگۆ و چەندین بڕیاری وراسپاردەکانی پێویستیش دەرکران.
بەڕێزیان لەم دانیشتنەدا باسی لەپەیوەندیەکانی دەرەوەی عێراقی کرد و جەختی کردەوە کەسەردانەکانی دەرەوە هاوکارە بۆ پێشخستنی پەیوەندیەکانی دەرەوە بەشێوەیەکی هاوسەنگ، کەدەبێت سەردانەکان بەمەبەستی پرۆژەکانی کارکردنی راستەقینە بێت.
هەروەها رێنموویی کرد کەدەبێت وەزیرەکان لەسەردانە مەیدانیەکانیان بۆ پارێزگاکان، داکۆکی لەسەر پڕۆژەکانی ژێرخان بکەنەوە و بڕیارەکانیان لەم سەردانەدا لەگەڵ کارە لەپێشینەکانی حکومەت وبەرنامە ویزاری گونجاو بن. وتی: پێویستە ئاراستە بەرەو پڕۆژە ستراتیژیەکان بێت.
لەچوارچێوەی گەشەسەندنی رەوشی کشتوکاڵی لەعێراق وبەمەبەستی پشتگیریکردنی جووتیاران لەوەرزی کشتوکاڵی ئێستا، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا:
ـ راسپاردەکردنی وەزیری کشتوکاڵ بۆ کرینی 60 هەزار تون لەکیمیا"پەیین" کەنابێت نرخەکەی لە 1550000 ( ملیون و پەنجا وپێنچ هەزار دینار) بۆ هەر تونێک زیاتر بێت، وەکو بەشێکی تری زیادە لەگرێبەستی پێشوو کە 90 هەزار تون لەخۆی دەگرێت، لەوەزارەتی پیشەسازی، بەدەرە لەگرێبەستەکانی کەلەماددەی (3) لەرێنمایەکانی جێبەجێکاری حکومەت ژمارە(2)ی ساڵی 2014 و ڕێنمایەکانی جێبەجێکاری بودجەی گشتی فیدراڵی جێبەجێکراو.
هەروەها هەر سەبارەت بەپشتگیرکردنی جووتیان لەپێناو پاراستنی بەرهەمی گەنمە شامی، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا:
١-پشت بەکارگەکانی کەرتی تایبەتی ڕێگەپێدراو دەبەسترێت بۆ پاراستنی بەرهەمی گەنمە شامی و راسپاردەکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی راستەوخۆ لەگەڵی و بەکارهێنانی فڕۆکەخانەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ وەرگرتنی تۆوی کەنمە شام ولەژێر چادێری وەزارەتی کشتوکاڵی.
٢- بودجەی ٢٠٢٣ گۆژمەی ٢٥٠ ملیار دینار بەمەبەستی تەواوکردنی کرینی گەنمە شامی بۆ وەرزی ئێستای ٢٠٢٢ لەخۆی بگرێت، کەپێویستە یاسایی بودجەی ناوبراو تێکستێکی لەخۆی بگرێت بەرهەمی گەنمە شامی بەخاوەنی ئاژەڵەکان بفرۆشرێت وبەڕێژەی (٧٠%) بۆ گەنجینە گشتی و (٣٠%) بێت بۆ هەر یەک لەکۆمپانیای وەزارەتی کشتوکاڵی (مابین النهرین بۆ دانەوێلەـ العراقیە بۆ بەرهەمی دانەوێلە).
ئەنجوومەنی وەزیران بەردەوامبوو لەسەر گفتوگۆکردنی کارنەمەی دانیشتنەکە، وئەم بڕیارانەی خوارەوە دەریکرد:
یەکەم: رەزامەندی درا لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران (٢٨٧ی ساڵی ٢٠٢١ و ١٧٩ی ساڵی ٢٠٢٢) وبەم شێوەیەی خوارەوە:
ـ گواستنەوەی مولکداری ٣٠٠ دۆنەم زەوی لەسەربازگەی غەزلانی بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ ئامانج و مەبەستی بێ وێنە، کەنابێت بۆ کاری سەربازی بەکاربهێنرێت، هەروەها بەشی دیکەی زەویەکە لەسەربازگەکە بۆ دروستکردنی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی نیشتەجێ بەکار دەهێنرێت ولەلای وەزارەتی مالیەوە رادەگەینرێت بەپێی یاسایی وەبەرهێنانی ژمارە (١٣ی ساڵی ٢٠٠٦)ی هەموارکراو، وبەپێی پێداویستەکانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە(٢٤٥ی ساڵی ٢٠١٩) دەبێت.
دووەم: رەزامەندی درا لەسەر راگەیاندنی فۆرمی تایبەت بەپرکردنەوەی شوێنی ئەندامی ئەنجوومەنی خزمەتی ئیتیحادی هەموارکراو لەلایەن لیژنەی فەرمانی دیوانی (٢٧ی ساڵی ٢٠٢١) لەگەڵ هاوپێچکردنی نووسراوی ئەنجوومەنی خزمەتی ئیتیحادی ژمارە (م.ر/١٩) لەڕێکەوتی ٤ی نیسانی ٢٠٢١، بەپێی مەرجەکانی ماددەی (٥)ی یاسایی ئەنجوومەنی خزمەتی ئیتیحادی(٤ی ساڵی ٢٠٠٩).
سێیەم: هەموارکردنەوەی بڕگەی (٢)ی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی (٢٩٥ی ساڵی ٢٠٢٢) سەبارەت بەپرۆژەی ئاوی ناوجەی خەزر ودەراجی لەپارێزگای موسەننا بۆ ئەوەی بەم شێوە لێبێت:
ـ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێ و شارەوانی و ئەشغالی گشتی ڕێکەوتنێکی پشتگیریکردنی دارایی لەنێوان گەشەسەندنی ئەڵمانی و حکومەتی عێراقی بەزووترین کات واژۆ دەکات.