جێگری سەرۆکی پەرلەمان تەئکیدی لەسەر خواستی عێراق بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا کردەوە

سیاسی
  • 6-12-2022, 20:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ سێشەممە"شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،خواستی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسپانیا پشتڕاستکردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،ڕایگەیاندووە" شاخەوان عەبدوڵڵا " لەگەڵ "بیدرۆ مارتینێز"باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کۆبووەوە،و هەردوولا تاوتوێت دواین پێشهاتەکانیان لە بواری سیاسیدا کرد و باسیان لە دۆخی ئەمنی لەسەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق کرد . 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد" هەردوولا کۆمەڵێک مەلەف و بابەتی گرنگیان تاوتوێکرد.
     بەپێی بەیاننامەکە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان،خواستی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکانی ڕۆشنبیری و ئابووریدا دووپاتکردەوە.