بەغداد_ INA
ئەمڕۆ سێشەممە، خالید شوانی وەزیری داد دیارترنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆ ڕاگەیاند.
شوانی لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆی کرد، ڕاگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەرکردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بەتالانەی لە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری فیدڕاڵی بۆ ئەو 3 ئەندامی ئەنجومەنی ڕاژە فیدڕاڵیانەی کە شوێنەکانیان بەتالن، پرکردنەوەیان بە سێ کەسی تر.
وتیشی: "ئەنجومەنەکە هەموارکردنەوەی دوو بڕیاری پێشوویشی پەسەند کرد بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی 3000 دۆنەم لە کامپی غەزلانی بۆ وەزارەتی بەرگری".
ئەوەشی خستەڕوو کە " ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی بەوەزیری کشتوکاڵ داوە کە 60 هەزار تۆن بۆری بکڕێت" ئاماژەی بەوەشدا کە " بڕیاریداوە ڕەشنووسی بودجەی ساڵی 2023 بە بڕی 250 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی کڕینی دانەوێڵەی گەنمی جوتیاران بۆ وەرزی ئێستا.