سەرۆک کۆمار تەئکید لە سەر یەکڕیزی و پشتیوانی حکومەتی دەکاتەوە لەجێبەجێکردنی بەرنامەکەی

سیاسی
  • 6-12-2022, 19:22
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    سەرۆک کۆمار دکتۆر عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە تەئکیدی لەسەر یەکڕیزی و پشتیوانی حکومەتی کردەوە لەجێبەجێکردنی بەرنامەکەی.
    نووسینگەی سەرۆک کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " سەرۆک ڕەشید لەکۆشکی سەلام پێشوازی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم موسەننا سامەڕائی کرد.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات و پێویستی کارکردن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و کارکردن بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی هاوڵاتیان کراوە".
    سەرۆک کۆمار تەئکیدیکردەوە لەسەر گرنگیی تەبایی و یەکڕیزی و پشتیوانیکردنی حکومەت لەجێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاری خۆی بەشێوەیەک کەخواستی هاوولاتیانی تێدابێت و کار بۆ باشترکردنی ڕەوشی ژیان و خزمەتگوزاری بکات.