سەرۆک کۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەت لەجێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریی دووپات کردەوە

سیاسی
  • 6-12-2022, 19:14
  • +A -A

    بەغداد_ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پشتیوانی حکومەتیان لەجێبەجێکردنی بەرنامەی وەزاریی دووپاتکردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " مەندەلاوی ئەمڕۆ لەگەڵ ڕەشید کۆبووەوە،بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری و سیاسی ولات جەختیان لەپشتیوانی حکومەت کرد بۆ جێبەجێکردنی مەنهەجی وەزاری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی و بەرزکردنەوەی هەنگاو و ڕێوشوێنەکانی دژە گەندەڵی بۆ پاراستنی دەرماڵەی گشتی.
    ئەوەشی خستەڕوو" کۆبوونەوەکە شایەتی جەختکردنەوە بوو لەسەر یاسادانانی یاسا گرنگەکان بەتایبەتی یاسای بودجەی گشتی و یاساکان بە ڕەهەندی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و کاراکردنی کەرتی تایبەت.
    داواش لەهەوڵی هاوئاهەنگی و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان سەرۆکایەتیەکان بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری گونجاو پێشکەش بەهاوولاتیان بکەن.