بەغداد _INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن و ئەیمەن سەفادی هاوتا ئوردنییەکەی جەختیان لەسەر قووڵایی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئوردن کردەوە.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " وەزیری دەرەوە گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ ئەیمەن سەفادی هاوتا ئوردونییەکەی کۆبووەوە".
ئەوەشی خستەڕوو" هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر قووڵای پەیوەندییە برایانە و مێژووییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا کردەوە و پرسی عەرەبی و هەرێمیان تاوتوێکرد کە لە پێشیانەوە پرسی فەڵەستینە.