سودانی چەند راسپاردەیەكی دەركرد لەسەر بنبڕكردنی گەندەڵی مادە وهۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 6-12-2022, 15:08
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
     ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، محەمەد شیعاع سودانی، سەرۆکوەزیران ڕاسپاردەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ماددەی هۆشبەرەوە بڵاوکردەوە.
     بەڕێوبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ،لیوا سەعد مەعن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "سەردانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ پاڵپشتییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ کارەکانی دامەزراوەی ئەمنی دەربڕی"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "سودانی ستایشی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەکات لە بوارە جیاوازەکاندا."
     ڕوونیشیکردەوە، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی دەرکرد سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پەرەپێدانی کار لە وەزارەت، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، و دابینکردنی ڕێگاکانی بنبڕکردنی ئەم بەڵایە"، جەختیشیکردەوە "مامەڵەی باش لەگەڵ هاووڵاتیان، دابینکردنی خزمەتگوزاری، سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیای زانیاری، و دابینکردنی کەشوهەوای گونجاو و مەرجەکانی باشترکردنی کارەکانی وەزارەتی ناوخۆ”.