حەلبوسی گفتوگۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا دەکات و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر دەکات

سیاسی
  • 6-12-2022, 14:49
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ  ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەعیراق ئەلینا ڕۆمانوسکی گفتوگۆیکرد بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
    نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەعیراق ئەلینا ڕۆمانوسکی کرد،ئاماژەی بەوەدا کە " لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمریکا و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان و پتەوکردنی هاوبەشی بوونی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاکاندا".
    وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات و چەند پرسێکی بەرژەوەندی هاوبەش کرا.