بەغدا -INA
ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی ١١ تیرۆریستی ڕاگەیاند، بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤/ تیرۆر، لە ئۆپەراسیۆنی جیادا لە چوار پارێزگا.
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ چەندین ئۆپەراسیۆنی پێشوەختەیان ئەنجامداوە کە لە ئەنجامدا 11 تیرۆریستی داواکراو دەستگیرکراون بەپێی ئەو بڕگەکانی مادەی ٤ / تیرۆر، بۆ پەیوەندیکردنیان بە گروپە تیرۆریستییەکانی داعشەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی بابل، کەرکوک، نەینەوا و دیالە ئەنجامدراون"، ئاماژەی بەوەشکرد، "دەزگای هەواڵگری بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە چۆنایەتییەکانی بە ئامانجگرتنی ئەو ئەندامانی تیرۆریستیانەی کە ماونەتەوە".