سودانی رایگەیاند کە پێویستە زۆرترین هەوڵ بۆ سنووردارکردنی تاوانە ڕێکخراوەکان بدرێت

سیاسی
  • 5-12-2022, 22:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    "محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە بە زۆرترین کات هەوڵ بۆ سنووردارکردنی تاوانە ڕێکخراوەکان بدرێت.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"کە"محەمەد شەیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ، سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لەگەڵ گەیشتنی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و ئەفسەرو کارمەندانی وەزارەت ئەنجامدا ، و گوێی لە پێشنیار و بۆچونەکان گرت لەسەر دۆخی ئەمنی عێراق، هەروەها لە پێشکەوتنی پلانە ئەمنییەکانی وەزارەت، و لایەنەکانی تری کارکردن کە تایبەتن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیانی کۆڵیەوە. 
      بەپێی بەیاننامەکە ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوە کردەوە،کە ڕۆڵی گەورەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەرکەکانی لە بەرزکردنەوەی ئاسایشی کۆمەڵگایە کە پایەیەکی گرنگ پێکدەهێنێت بۆ سەرکەوتنی پلانەکانی گەشەپێدان ،کە لەسەر بنیاتنان و پەرەپێدانی واقیعی ئابووری وڵات پەیوەستە، و باشترکردنی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان.
    "سودانی" ستایشی وەزارەتی ناوخۆی کرد بە هەموو دەزگاکانیەوە ، بۆ ئەو قوربانییە مەزنانەی کە لە پێناو ئاسایشی هاووڵاتیان داویانە.
     هەروەک جەختی لەسەر پێویستی هەوڵدان کردەوە لە پێناو کەمکردنەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان و داڕشتنی پلانی ئەمنی و هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەدواداچوونی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی کۆمەڵگە لە زیانەکانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ نزیکترین لایەنی پەیوەندیدارە بە دامەزراوەی ئەمنی لەگەڵ هاوڵاتیان، کە داوا لە هەموو کارمەندەکانی دەکات بە شێوەیەکی پیشەیی مامەڵە بکەن و و ئاسانکاری لە مامەڵەکانیان لە بەشە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت پێشکەشی هاوڵاتیانی بکەن.
      فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕێنمایی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆی کرد کە ئاگاداری دامەزراوەکان بن و لێیانەوە نزیک بن و کێشەکانیان لە بازنەی کار و ئەرکی ئەمنیدا چارەسەر بکەن.