جولەی پەرلەمانی هەیە بۆ پاڵپشتی لە کەرتی تایبەت و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان بۆ تاکی عێراقی

سیاسی
  • 5-12-2022, 22:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمان ئەو هەنگاوەی پشتڕاستکردەوە بۆ پاڵپشتیکردن لە کەرتی تایبەت ، کە مەنەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانە بۆ تاکی عێراقی.
     " سەردی نایف " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لیژنەکە تاوتوێی دەرکردنی یاسایەکی نوێ و کاراکردنی یاسای هەڵپەسێردراوی کردوە بۆ پاڵپشتی و بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت .
     نایف وتیشی ل "چالاککردنی کەرتی تایبەت کاریگەرییەکی بەرچاوی دەبێت لەسەر پاڵپشتیکردنی ئابووری عێراق و گەشەسەندن و بوژانەوە و خۆشگوزەرانی کە مەبەست لێی بەرزکردنەوەی ئاستی ژیانە بۆ تاکی عێراقی.
     هاوکات لیژنەی پێشووی ئابووری پەرلەمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاماژەی بەوە کردبوو کە بەربەست لەبەردەم یاسای کەرتی تایبەتدا بۆ پاراستنی سەروەت و سامانی دەوڵەتە.