پارێزگاری نەینەوا سبەی سێشەممەی کردە پشوی رەسمی

ناوخۆ
  • 5-12-2022, 20:55
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە"نەجم جبوری " پارێزگاری نەینەوا،ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سبەی سێشەممەی، لە سەنتەری شاری موسڵ جگە لە بەشە خزمەتگوزارییەکان ڕاگەیاند.
     "جبوری" لە بەیاننامەیەکد کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"دەوامی فەرمی بۆ سبەی سێشەممە، لە سەنتەری شاری موسڵ ڕادەگیرێت، جگە لە یەکە خزمەتگوزارییەکان، کە مەبەست لێی تەواوکردنی پڕۆژەکانە.
     لە بەیاننامەکەدا پارێزگاری نەینەوا "داوا لە هاوڵاتیان دەکات جوڵەی ئۆتۆمبێل کەمبکەنەوە لەپێناو خزمەتکردن و بەرژەوەندی گشتی.