بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، پێشنیارەکانی لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غاز بۆ دامەزراندنی سێ کۆمپانیای ئاشکرا کرد، کە لەنێویاندا کۆمپانیای نەوتی کوردستانە، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە یاساکە مافی سەرجەم پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان زامن دەکات، لەسەرووی هەمووشیانەوە پارێزگای بەسرا .
"عەلی شەداد فارس " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران " محەممەد شەیاع سودانی " هەنگاوی گرینگی ناوە لە مەلەفی نەوت و غاز لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە چالاککردنی لیژنەی باڵای تایبەتمەند بۆ دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، کە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان سەرۆکایەتی دەکات، بە ئەندامێتی هەریەکەیان لە وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، و هەندێک ڕاوێژکار و پسپۆڕ.
راشیگەیاند" لیژنەکە بەجدی چالاک دەکرێت، و لەلایەن لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانەوە بەدواداچوون دەکرێت.
"فارس"ئاماژەی بەوەشکرد"هیچ چارەسەرێک نییە بۆ حکومەتی هەرێم جگە لەوەی لەسەر مێزی لیژنەی باڵا دانیشتبێت بۆ گەیشتن بە ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی"یاساکە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و پارێزگا و هەرێمە بەرهەمهێنەرەکانی نەوت ڕێکدەخات لەبواری نەوت و گازدا.
جەختیشی کردەوە، "یاساکە دەبێتە زامنی مافی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، لەسەرووی هەموو شیانەوە بەسرە.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد "ناکرێت لەم خولەدا پەسەندکردنی یاساکە دوابخرێت، هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "هەندێک لەو پێشنیازانە کە لە ڕەشنووسی یاساکەدا دەخرێنەڕوو، ڕەنگە کورد بەرەو ڕووی بڕوات، کە بریتییە لە دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نەوتی کوردستان کە بنکەکەی لە هەرێم دەبێت و ڕاستەوخۆ پەیوەست دەکرێت بە وەزارەتی نەوتی فیدراڵیەوە، لەدەرهێنانی هەموو کارەکانی نەوت و بەرهەمهێنانی.
ئاشکراشیکرد "ڕەنگە کۆمپانیایەکی دیکە هەبێت کە بەشداربێت لە وەبەرهێنانی غاز، هەروەها کۆمپانیاکەش پەیوەندی بە وەبەرهێنانەوە هەیە لە پاڵاوگەکانی حکومەتدا.