بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق " کەریم سەیدی " وەک وتەبێژی نوێ وەزارەتەکەی ڕاگەیاند، هاوکات جەختی لە گرنگی میدیای بنیاتنەر کردەوە بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی خوێندن .
وەزارەتی پەروردە، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە " ئەمرۆ "ئیبراهیم نامس جبوری "وەزیری پەروەردە"کەریم سەید"ڕۆژنامەنووس و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی وەک وتەبێژی وەزارەتەکەی دەستنیشانکرد،ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ نزیکبوونەوە و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان میدیا و دامەزراوە پەروەردەییەکان.
"جبوری" جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ڕاگەیاندن وەک بەشدارێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی پرۆسەی خوێندن و خزمەتکردنی قوتابیان و ستافی پەروەردەیی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "وەزارەتەکەی پەرەپێدان و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەم فایلە گرینگە دەکات .