نەینەوا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، تەرمی 22 منداڵ كە قەربانی دەستی تیرۆریستانی داعشن لە ناوچەی مەكاوی لە موسڵی كۆن لەژێر دارپەردوو دەرهێنایەوە. لای خۆیەوە نەقیب عادل مەحمود وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: "تیمێكی بەرگری شارستانی لە موسڵ توانیویەتی تەرمی 22 منداڵ كە قورباتی تیرۆریستانی داعشن دەربێنێتەوە"، وتیشی " لە ناوچەی مەكاوی لە موسڵی كۆن تەرمی ئەو منداڵانەیان دۆزیوەتەوە". وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راشیگەیاند: " لە پرۆسەی درهێنانەوەی تەرمەكان هێزە ئەمنیەكان و هاوڵاتیانی ناوچەكە هاوكاریان بوون"، وتیشی " دوای دەرهێنانەوەیان تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراون بەمەبەستی دۆزینەوەی كەسوكاریان".