حەشدی شەعبی بارەگای "میدیا"یەکی نهینی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار لەناودەبات

ئەمنی
  • 5-12-2022, 19:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی حەشدی شەعبی لەناو بردنی "میدیا"ی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
     دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندوە"هێزێکی لیوای 27ی حەشد ، توانیان بارەگایەکی نهێنی"میدیا"ی چەتە تیرۆریستەکانی داعش، لە ڕۆژهەڵاتی ئەنبار بڕوخێنن.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەشدەکات " کە لە لایەکی تر ، بەشی هەواڵگری فەوجی یەکی لیواکە،دەستگیرکردنی داواکراوێکی بەناوی (ع، ع، ع) راگەیاند " کە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر لە قەزای "کەرەمە" داواکرابوو.
     بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە کە تۆمەتنار ڕادەستی لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کراوە بەمەبەستی رووبەرووکردنەوەی یاسا.