بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" فوئاد حسێن " وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لە گرنگی کۆڕبەندی شارستانییەتە کۆنەکان کردەوە، هاوکات ڕایگەیاند کە کۆڕبەندەکە وڵاتانی چوار کیشوەری کۆکردۆتەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی"کۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەکان گرنگە، چونکە تێکەڵکێشی شارستانیەتەکانە لەگەڵ یەکتر، ئەمە جگە لە ڕێککەوتنی وڵاتان لە چوار کیشوەرەوە، کە "کۆڕەکە تەنها بۆ پاراستنی میراتی مرۆڤ نییە، بەڵکو لە ئێستادا مامەڵەکردن و پلانە بۆ داهاتوو .
وتیشی "دیداری وڵاتان لەگەڵ شارستانیەتە دێرینەکان لەئێستاد ڕۆڵێکی گرنگی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی و جوگرافی دەگێڕێت لەوبڕیارانەدا کە دەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دەرەوە بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری بەردەوامە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان و دامەزراوەکانیان و مۆزەخانەکانی جیهان، بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەواری عێراقییەکان کە لە بەشێک لەو وڵاتانەداهەن.
دوێنێ یەکشەممە، کارەکانی کۆڕبەندی شارستانییەتە کۆنەکان، لە چاپی شەشەمیدا، لە بەغدای پایتەخت، بە ئامادەبوونێکی چەندین وڵات بەرێوەچوو ، لەووتاری دەستپێیەکدا "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوە گەڕانەوەی ١٨ هەزار شوێنەواری قاچاخی ڕاگەیاند.