بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "عیزەتوڵڵا زەرغامی" وەزیری گەشت وگوزار و شوێنەواری ئێرانی دووپاتی کردەوە کە تێروانینی " محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق دەتوانێت ورەی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی نیشان بدات.
"زەرغامی" لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند " کۆڕبەندی شارستانییەتە دێرینەکان، لە دانیشتنی شەشەمی خۆیدا، دەرفەتێکی ڕەخساند بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ "محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق.
وتیشی"سودانی کەسایەتییەکە خەمخۆری بەرگریکردنە لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا و ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.
ئاماژەی بەوەشکرد " تێروانینی دەتوانێت ئەو ئازایەتییە نیشان بدات کە پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی .
هەروەک وتیشی" ئێران و عێراق هەردووکیان وڵاتی کۆنن و مێژوویەکی دوورودرێژیان هەیە، شارستانیەتی نوێش لەسەر بنەمای شارستانییەتە کۆنەکان بنیات دەنرێت.
راشیگەیاند " سەرکەوتن لە ناساندنی شارستانییەتە کۆنەکان دەتوانێت باشترین پردی پەیوەندی لە نێوان هەردوو وڵات دروست بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو وەزیرە ئێرانیە وتی: مێژووی جیهان دابەش بووە بەسەر پێش ئیسلام و دوای ئیسلام ، ئێران و عێراق شوێنەواری گرنگی ئەو دوو سەردەمەیان تێدایە و پێویستە گەنجان فێری پاشخانی کولتووری ببن و بەهێزترین پەیوەندی لە نێوانیاندا پێکبهێنن.