بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی،دەستپێکردنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی لە عێراق ڕاگەیاند ،کە سەرەڕای دیاریکردنی وادەی جێبەجێکردنی، دووپاتیکردەوە کە ساڵی داهاتوو ٢٥٠ هەزار خێزان دەخرێنە ناو یاساکە.
"حەسناوی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"ئەولەویەتی یەکەمی وەزارەت و حکومەت جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستییە.
راشیگەیاند "وەزارەتەکەی دەستی کردووە بە کارکردن لەگەڵ دادگای فیدراڵی بۆ دەرکردنی ژمارەیەک ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە.
وەزیرەی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد"کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاساکە.
جەختیشیکردەوە "کە وەزارەت،لە یەکەمی مانگی شوباتی داهاتوودا، فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردن لەناو یاساکەدا دەخاتە روو.
ئەو وەزیرە لە درێژەی قسەکانیدا وتی"دوای 6 مانگ لە خستنەرووی فۆرمەکە، کار بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ هاووڵاتیان دەکرێت.
روونیشیکردەوە " یاساکە پێویستی بە هەموارکردنەوەی زۆر هەیە، هەروەها ڕێنمایی دەرچووە بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی یاساکە.
ئەوەشی خستەروو" وەزارەتەکەی هەوڵدەدات یاساکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێبکات ،کە لە ساڵی داهاتوو 150 هەزار خێزان لە فەرمانبەران دەگرێتەوە، هەروەها 100 هەزار ئەوانەی لە چاودێری کۆمەڵایەتین دەیانگرێتەوە،بژاردەی خانەنشینکراوانیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆماربکەن.
وتیشی"ساڵی داهاتوو شایەتی یەکەم ئەزموونی جێبەجێکردنی یاساکە دەبین، لەڕێگەی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوە ، ئاستەنگەکان دەستنیشان دەکرێ و چاکدەکرێنەوە، جگە لە زانینی خاڵە بەهێزەکان.