سەرۆک کۆماری عێراق:عێراق خواستی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری هەیە لەگەڵ ئەرمینیا

سیاسی
  • 5-12-2022, 15:50
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق،خواستی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری،جگە لە لایەنی ڕۆشنبیری، لەگەڵ ئەرمینیا نیشاندا.
     لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا،پێشوازی لە وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیا کرد. 
     دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری کۆمار بەخێرهاتنی وەفدی میوانی کرد، شانازی عێراقی دەربڕی بە پەیوەندییە مێژووییەکانی لەگەڵ ئەرمینیا، کە شایەتی پرۆسەیەکی بنیاتنەر و هاوکاری و بەرهەمدار بوو، چ لەسەر ئاستی دوولایەنە و نێودەوڵەتیش. 
     سەرۆک کۆمار "خواستی خۆی بۆ زیادکردن و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە لەبواری بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابووری دەربڕی کە جگە لەلایەنی کولتووری، هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاستی پەیوەندییە جیاوازەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
     لای خۆیەوە ئەندامانی وەفدەکە سڵاوی سەرۆک کۆماری ئەرمینیایان گەیاندە سەرۆک کۆمار و ستایشی "هەوڵەکانی عێراقیان بۆ چەسپاندنی پردی دۆستایەتی و دیالۆگ لەگەڵ کۆماری ئەرمینیا کرد.
     وەفدەکە دووپاتی پەرۆشی وڵاتەکەیان بۆ بەردەوامبوونی هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە ئاستە جیاجیاکاندا کردەوە.