بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شەیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر زۆرێک لەمەلەفەکاندا ،خواستی عێراقی بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوە ، تیایداهاتوە" ئەمڕۆ "محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،لەگەڵ"جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەعێراق کۆبوویەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە سەرجەم مەلەفەکانی هاوکاری و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا کرایەوە، هەروەک پێشکەوتن لە جێبەجێکردنیاندا هەبووە لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە "کە عێراق خواستی هەیە ، بۆ هاوکاری زیاتر لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زۆرێک لە مەلەفەکاندا ،لەوانە مەلەفی گەڕانەوەی ئاوارەکان، و هاوکاریکردن لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوادا.