دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە قەزای شنگال ئەنجامدەدات

ئەمنی
  • 5-12-2022, 15:22
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی هەماهەنگی هەواڵگری نیشتمانی،چەند پرسێکی تایبەت بەدۆخی قەزای شنگالی تاوتوێکرد.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"ئەمرۆ "قاسم عەرەجی "ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی دەستەی هەماهەنگی هەواڵگریی نیشتمانی کرد، کە بە ئامادەبوونی سەرکردەکانی هەواڵگری بەرێوەچوو.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە "کۆبوونەوەکە باسی لە پرسەکانی کارنامەی کۆبونەوەکە کردوەو و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەوە دراوە.
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو "لەکۆبونەوەکەدا ، باسی بارودۆخی ئێستای قەزای شنگال کراوە و پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو ناوچەیە کراوە، هەروەها ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر دۆخی قەزاکە بە گشتی هەیە دەستنیشانکرا.
    لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتوە " باس لە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانکران ، بۆ باشترکردنی دۆخی ئەمنی و هەواڵگری قەزای شنگال، هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حکومەت، و بەپێی ئەو داتایانەی لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لێوەکراوە، بڕیاردرا کە ڕاسپاردەکان بەرزبکرێتەوەو وەک دیدگایەکی یەکگرتوو بخرێتە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات.