بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،میکانیزمی کاری لێژنەی چاودێریکردنی بژێوی ژیانی جەنگەوەران و ئەفسەران لە هێزەکان ڕوونکردەوە..
لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئەو لیژنەیەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێکیهێنا، بۆ بەدواداچوون بۆ بژێوی ژیانی جەنگەوەران و ئەفسەرەکان، پەیوەستە بە سکرتێری کەسی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد"لیژنەکە لە ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری پێکدێت و دەسەڵاتی چوونە ناو هەر شوێنێکی سەربازی و خاڵ و یەکەیەکی سەربازی و پشکنینی ژمارەی چەکداران و بژێوی ژیانیان و کاروباری ئیدارییان هەیە.
وتیشی " لیژنەکە هەفتانە ڕاپۆرتێکی ورد پێشکەش بە سکرتێری تایبەتی سەرۆک وەزیرام دەکات و تاوەکو بیخاتە بەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتەبێژی هێزە چەکدارەکان وتی"لیژنەکە هەر لە یەکەم ساتەوەختی پێکهێنانییەوە دەستی بە کارەکانی کردووە، و بەردەوامە لە سەردانیکردنی هەر شوێنێک، لە خاڵێکی سەربازی و یەکەکانی تر و هیچ سنوورێک بۆ بەدواداچونەکانی دانەنراوە.
"ڕەسووڵ " جەختی لەوەش کردەوە کە "بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرگری، گرنگی بە سەربازە شەرکەرەکان دەدرێت ، ئەمەش پێویستی بە زۆر شت هەیە، لەوانە کاروباری ئیداری و بژێوی جانگاوەران.