بەغداد/ INA
سندووقی نیشتەجێبوون لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییە گشتییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی ئەو پارەیەی بۆ قەرزەکان تەرخانکراوە ئاشکراکرد،دووپاتیشیکردەوە لەسەر خەرجکردنی ترلیۆنێک و زیاتر لە 400 ملیار دینار .
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سندوقەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خەرج کراوە بریتی بوە لە (1,456,378,453,000) ترلیۆنێک و چوار سەد و پەنجا و شەش ملیار و سێ سەد و حەفتا و هەشت ملیۆن و چوار سەد و پەنجا و سێ هەزار دینار.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"کۆی ئەو بڕە پارانەی خەرجکراون لە سەرجەم پارێزگاکان لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا بڕی (153,264,700,000) سەد و پەنجا و سێ ملیار و دوو سەد و شەست و چوار ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار بووە.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەروو " کە ژمارەی ئەو مامەڵانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەشکراون،گەیشتووەتە (٣٤ هەزار و ٤٨٩) مامەڵە،و ژمارەی ئەو مامەڵانەی کە لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا پێشکرش کراون گەیشتووەتە (٦ هەزار و ٨٤٢) مامەڵە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو مامەڵانەی کە لە سەرەتای ساڵەوە تا مانگی تشرینی دووەم،پێشکەشکراون (65,148) مامەڵە بووە .
.