بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ، فەرمانی لێپێچینەوەی بەرامبەر پارێزگاری ئێستای دیوانیە ڕاگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی بەئەنقەست لە کارەکەی کە بۆتە هۆی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی وڵات.
لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"دادگای لێکۆڵینەوەی دیوانیە فەرمانی لێپرسینەوەی لە دژی پارێزگاری ئێستای دیوانیە و بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی دیوانییە دەرکرد، لە ژێر ڕۆشنایی سکاڵای کەس و کاری شەهیدان ،سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە ئەنجامدراون لە چۆنیەتی دابەشکردنی زەویەکان بەسەریاندا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە" کە دابەشکردنەکە لە ناوچەیەکدا بووە کە خزمەتگوزاری نەبووە و دوور بوە لێی ،سەرەرای کەمی بەهای زەوییەکان، کە پێچەوانەی فەرمانی دیوانی یە کە لە ٧/٣٠/٢٠١٧ بووە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە" دادگا لێکۆڵینەوە دەکات ، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (331) لە یاسای سزادانی هەموارکراو ژمارە (111ی ساڵی 1969).