بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی زیاتر لە 250 ئاوارەی بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕاگەیاند، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی کەمپێک لە موسڵ.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"لە چوارچێوەی بەرنامە و کاری حکومەت بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان"ئیڤان فائق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران ،گەڕانەوەی (268) ئاوارەی لە کەمپی پێنجەمی "جدعە"لە موسڵ بۆ ناوچەی نیشتەجێبوونیان بنەرەتی خۆیان لە( گیارە و شرگات و قەراخ و مەخموور و حەمام عەلی ) وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی کەمپەکە راگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەکە "جابرۆ " پشتڕاستی کردەوە،لە بوونی ژمارەیەکی دیکەی گەڕانەوە ، بە خواستی خۆیان لە ڕۆژانی داهاتوودا،بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران (IOM) .
هەروەک ئاماژەی بەوەشکرد کە " بڕە پارەیەک لە بەرامبەر گواستنەوە، و کرینی پێداویستی و داواکارییەکانیان دوای گەڕانەوەیان پێ دەدرێت.