پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەینێ سێ شەممە بڵاودەکاتەوە

سیاسی
  • 5-12-2022, 13:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ ڕۆژی سێشەممە راگەیاند .
     فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تیایدا هاتوە "کارنامەی دانیشتنەکە بۆ دەنگدانە لەسەر ژمارەیەک پلەی تایبەت، و سوێندخواردنی دەستووری بۆ هەندێک لە پەرلەمانتاران لەخۆگرتوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە"هەر لە دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای پەیوەندیی و زانیارییەکان دەکرێت. 
     هەروەک گفتوگۆ دەکرێت لەسەر (خوێندنەوەی دووەم) ی ڕەشنووسی یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و گشتگیری ژمارە (20)ی ساڵی 1998،هەروەها ڕاپۆرتی دەرخستەی ڕاستییەکان.
    هەروەها باس لەو راستیانە دەکرێت سەبارەت ( بەو زانیاریانەی لە کتێبی وەزارەتی ژینگە/ سەنتەری پاراستنی تیشکدا هاتووە لەبارەی هەبونی تیشکی کیمیایی (شێرپەنجەیی) کە لەلایەن کۆمپانیای پێوانەی باشوورەوە بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها ڕاپۆرتی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی لەخۆگرتوە کە بەشداری لە کۆنفرانسی وڵاتانی ئەندام لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەکات، جگە لە گفتوگۆی گشتی.