بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپاند بەسەر تاوانبارێکی سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعش .
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە " دادگای تاوانەکانی ئەنبار سزای هەتا هەتایی سەپاند بەسەر تاوانبارێکی سەر بە چەتەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش .
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە "کە تاوانبارەکە بەشدار بوە لە هێرشەکەی سەر شاری هیت.
هەروەک روونیشیکرددۆتەوە "کە دادگا بڕیاری خۆی لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 4/1 ، بە ئاماژەدان بە مادەکانی 2/3 و 5ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە.