بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق،رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران لەم هەفتەیەدا دەکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" کە کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە، لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و لە بەشەکانی ڕۆژئاواش هەر هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک. کەش و هەوای ناوچەی باکوریش نیمچە هەور دەبێت، و تەم لە بەیانیاندا لە هەندێک شوێن دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، لە ناوچەی باشووریش کەش و هەوا نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک، کە هەندێک جار ڕەشەبای لەگەڵدادەبێت ، و پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە "کە کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست لە نیمچە هەور وە ، وردە وردە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوکات کەشوهەوای ناوچەکانی باشووریش لە نیمچە هەورەوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە کە "کەش و هەوای پێنجشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، لە بەشەکانی ڕۆژئاواشدا هەور دەبێت، لەگەڵ بونی بارانێکی کەم ، کە لە هەندێک کاتدا بای لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوودەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
بەیاننامەکە ڕوونیشی کردۆتەوە "کە کەش وهەوای وڵات بۆ رۆژی هەینی داهاتوو ئاسمان پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
لە خوارەوە بەشێوەی خشتە، رەوشی کەش و هەواو پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ سێشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتە روو :-